Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز پاتریک دۆریل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد و پێزانینشی بۆ ڕێژەی زۆری بەشداریی هاووڵاتیانی هەرێم لە کەشێکی ئارام و دیموکراسیانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئۆکتۆبەری ڕابردوودا هەبوو.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ شەرعیەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە قەڵەم دا و سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنەکانیشی کرد بۆ چاودێریکردنی ئەو هەڵبژاردنە.

 

هەر لەو دیدارەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و جەختیش لە پەیوەندیی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بایەخدان و پاڵپشتیکردنی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی سەتساڵەی لەدایکبوونی خاتوو دانیال میتێران کە ڕۆژی 12ی تشرینی دووەمی 2024 لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه