سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به میدیاكانی راگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كوردستان چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات.
سوودانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك باس ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی وه‌ك پرسی بودجه و مووچه و سه‌رژمێری گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه.
وەڵام بدەوه