بەیاننامەیەکی هاوبەش له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەو گەیاندن سه‌باره‌ت به كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن.
به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره(110 له 1/9/2021) تایبه‌ت به رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی توێژاڵی ئه‌لیكترۆنی (سیم كارت) له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن ( مۆبایل و ئینته‌رنێت) له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سیم كارتی بێ خاوه‌ن نه فرۆشرێت له بازاڕه‌كان كه هندێك جار ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و تاوان له هاووڵأتیانی هه‌رێمی كوردستان . بۆ نه هێشتنی دیاره‌ی فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسا به ده‌رچوواندنی رێنمایی ژماره (8ی ساڵی 2021) تایبه‌ت به‌م بابه‌ته پاڵپشت به گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی تایبه‌ت به رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی تویژاڵی سیمی ئه‌لكترۆنی (سم كات) كه ده‌رچوو له لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدڕاڵ (CMC) بۆ بنبڕ كردنی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان به‌ده‌ر له میكانیزمه یاساییه‌كانی فرۆشتن و به خاوه‌نكردنیان به پێی
بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی.
بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیار و رێنمایی ئاماژه‌پێدراو له سه‌ره‌وه ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر.
1. مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ له (24/7/2022) تا (23/8/2022) ده‌درێته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی( مۆبایل و ئینته‌رنێت) به ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان ( سه‌ره‌كی و لاوه‌كی ) به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند كه له رێنماییه‌كه‌دا ده‌قنووسكراوه.
2. له رۆژی (24/8/2022) به دواوه ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم كارت ده‌فرۆشن مۆڵه‌تییان نییه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فرۆشتنی سیم كارت بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له میانه‌ی ئه‌و مانگه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌مپینێكی راگه‌یاندن ئه‌نجامده‌دات له گشت هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی (بیسترا و بینراو) بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به پێویستی تۆماركردنی سیمكارتهكانیان كه به ناوی خۆیان نییه به‌پێی رێنمایی سه‌ره‌وه .
3. له دوای جێبه جێكردنی میكانیزمی سه‌ره‌وه لیژنه‌كانی به‌دواداچوون كه له رێنماییه‌كه‌دا هاتووه، كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پشكنین و سه‌ردان بۆ بازاره‌كان بۆ دڵنیابوون له ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه به سه‌رپه‌رشتی خودی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان .
داوا له هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانی بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی(مۆبایل و ئینته‌رنێت) ده‌كه‌ین كه هاوكار و پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێنمایی سه‌ره‌وه بن به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه له پێناو بهرژهوهوهندی هاووڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به (سیم كارت) ی بێ خاوه‌نه‌وه هه‌یه .
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤/٧/٢٠٢٢

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سوودانی بریاری دا
ئەمرۆ
وڵاتی ئەتۆمی و وڵاتی پارە یەکیان گرت
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
میلیشیایەکانی عێراق چوونە ناو خاکی سووریا
1 رۆژ پێش ئێستا
قەوارەی یاسایی و دەستووری هەرێم
1 رۆژ پێش ئێستا
پارەی مووچەی مانگی حەوت ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه