عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك رای گه‌یاند، كه به داھاتی ته‌نیا 10 مانگی چه‌مچه‌ماڵ بۆ سه‌ر داھاتی ھه‌رێم و ئیداره‌ی سلێمانی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی ده‌توانرێت ئه‌و پرۆژه‌ی ئاوه‌ی پێ ته‌واو بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە نۆی تشرینی دووه‌م، عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك كه‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له باره‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ رای گه‌یاندووه، ئه‌بوو كۆمپانیای جێبه‌جێكار تائێسته پێشه‌كی 10%ی سولفه‌یه‌كی وه‌ربگرتایه، به‌ڵام ھیچ پاره‌یه‌كی پێ نه‌دراوه و پرۆژه‌كه له ڕاگرتندایه به‌ھۆی پێنه‌دانی پاره‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ھه‌رێم لقی سلێمانی ده‌ڵێت ناتوانم به‌پێی بڕیار و ڕێكاری ئیداری پاره خه‌رج بكه‌م، ده‌بێت قوباد تاڵه‌بانی و یه‌كێتی ئۆكه‌ی پاره خه‌جركردن بده‌ن كه تا ئێسته ره‌زامه‌ند نه‌بوون.
ئه‌و ده‌ڵێ، بودجه‌ی پرۆژه‌كه له داھاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی ھه‌رێمه، با وای دابنێین ته‌نیا له‌سه‌ر داھاتی سلێمانیه، ئایا چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر ئیداره‌ی سلێمانی و پێكھێنه‌ری سه‌ره‌كی داھاتی سلێمانی نیه؟ چه‌مچه‌ماڵ جگه له‌وه‌ی داھاتی نه‌وتی و غازی سروشتی و غازی ئێڵ پی جی و كاره‌بای بۆ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه، نزیكه‌ی 30%ی داھاتی سلێمانیش پێك ده‌ھێنێت، ھه‌روه‌ھا داھاتێكی زۆریشی له كۆپانیای ساوس كوردستان له داناغاز و سۆنه‌ری بانی مه‌قان و چه‌ندین شوێنی تر بۆ ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی ھه‌یه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه به داھاتی ته‌نیا 10 مانگی چه‌مچه‌ماڵ بۆ سه‌ر داھاتی ھه‌رێم و ئیداره‌ی سلێمانی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی ده‌توانرێت ئه‌و پرۆژه‌ی ئاوه‌ی پێ ته‌واو بكرێت.
له‌كۆتایشدا ده‌ڵێ، چه‌مچه‌ماڵیش به‌شێكه له سلێمانی و یه‌كێتی، كورده و ھاوزمانتانه، خاوه‌نی ھه‌زارن شه‌ھید و ئه‌نفاله له پێناو كوردستان، ته‌نیا پاره‌ی 10 مانگی داھاتی خۆی پێ ڕه‌وا ببینن بۆ زه‌رورێتی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه.
وەڵام بدەوه