Kurdistan Press - پرۆژەیەکى گرنگ لە سنورى سلێمانى کاراکرایەوە پرۆژەیەکى گرنگ لە سنورى سلێمانى کاراکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەیەکى گرنگ لە سنورى سلێمانى کاراکرایەوە

دواى ئەوەى یەکێتى بانگەشەى ئەوەى کرد کە ڕێگرى لە پڕۆژەى هەژمارى من دەکەن و کارى پێ ناکەن، ئێستە ئەم پڕۆژەیە لە سلێمانى کارایە و کارەکانى خێراتر دەکرێن.

میدیاى لاهوور شێخ جەنگى، سەرۆکى بەرەى گەل بڵاویان کردووەتەوە، "هەژمارى من لە سلێمانى کەوتووەتەوە کار" ئەمە دواى ئەوەى لە ماوەى ڕابردوو یەکێتى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن، بانگەشەى ئەوەى دەکرد کار بە هەژمارى من ناکەن کەچی هەفتەى رابردوو پەڕەی فەرمی پڕۆژەی "هەژماری من" بڵاوى کردەوە رێككەوتنیان لەگەڵ بانكی TBI، ئەنجام داوە و بڕیار لە زیادكردنی لقەكانی بانكەكە و ئامێرەكانی راكێشانی پارە لە سەرتاسەری كوردستان دراوە، هاوكات داوا لە فەرمانبەرانیش دەكرێت، ئەوانەی تا ئێستە خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار نەكردووە، پەلە بكەن و خۆیان تۆمار بكەن لە سەرتاسەرى کوردستان.

تا ئێستا نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە پرۆژەی (هەژماری من) یاخود بەبانکیکردنی مووچە (توتین) تۆمار کردووە. هەموو ئەو فەرمانبەرانەی لە ڕێگەی هەشت بانکەکەی ناو پرۆژەی هەژماری من خۆیان لە بەبانکیکردنی مووچە (توتین) تۆمار دەکەن، لەداهاتوودا لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریە دارایی و بانکیانە سودمەند دەبن، کە بانکەکان پێشکەش بەمووچەخۆران و فەرمانبەرانی دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه