سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گوتەبێژی پێشووی ئەو حزبە، بەهۆی سیاسەتی تاکڕەوانەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەنێو ڕیزەکانی یەکێتی دەستی لە کار کێشایەوە و (کوردستان پریس) زانیاریی نوێ لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئاشکرا دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەستی (کوردستان پریس) کەوتوون، سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەند رۆژێکە بەفەرمی وازی لە ریزەکانی یەکێتی هێناوە و ئێستا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی بەرەی گەل کردووە کە لاهور جەنگی سەرۆکایەتیی دەکات.
هەر بەپێی بەدواداچوونەکانی (کوردستان پریس) سۆران جەمال تاهیر، لە سیاسەتە تاکڕەوانەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیگەران بووە و هەستی بەوە کردووە کە سەرکردەکانی یەکێتی، بەهۆی ڕەفتارە ناشرینەکانی بافڵ تاڵەبانی ژیانیان لە مەترسیدایە، بۆیە بە شێوەیەکی فەرمی وازی لە یەکێتی هیناوە و پاڵپشتی لە حزبەکەی لاهوور جەنگی دەکات.
وەڵام بدەوه