Kurdistan Press - فەرمانێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە فەرمانێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانێک لە وەزارەتی شارەوانییەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/11/2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: لە فەرمانێكی وەزاریدا لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (697،469،000) دینار دا بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

پڕۆژەكان بریتین لە كاری دابینكردنی لم و بوحس و چەو بۆ كارگەی قیری شارەوانی بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی و كاری دروستكردنی  تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ چەند كۆڵانێك لە سەرەتای گوندی قولەڕەیسی خواروو، لەگەڵ پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە بۆ بەشێك لە شەقامی حەمەجەزا و دروستكردنی قادرمە و دیوار لە گەڕەكی كانی با و جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30 مەتریی نێوان جیاكراوەی 119ك و 124ی كەڵەكن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا