وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له پشكی پارتی ده‌ڵێت، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی دورودرێژمان ھه‌یه له‌وه‌ی پارتی ھه‌میشه زیاد له‌قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان پۆستیان پێده‌دات، پێویسته ئه‌مجاره ھه‌ر لایه‌نێك به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی پۆستیان پێبدات و ناكرێت لایه‌نێك كورسی كه‌می ھێناوه و پۆستی زیاتری پێبدرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری تشرینی دووه‌م، شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری پێشووتری دادی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بیته پێوه‌ر بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان وھه‌رلایه‌نێك دیاره چه‌ند ده‌نگی ھێناوه و چه‌ند كورسیشی ھه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو ده‌كات به‌شداری له حكوومه‌تی تازه بكات به‌پێی ئیستحقاق و قه‌باره‌ی خۆی به‌شداربێت و پۆست وه‌ربگرێت.
باسی له‌وه كرد كه له‌كاتی پێكھێنانی كابینه‌كانی ڕابردوو پارتی ھه‌میشه نه‌رمی بۆ لایه‌نه‌كانی تر نواندووه و له‌پشكی خۆی پۆستی به‌لایه‌نه‌كانی تر داوه و به‌پێی قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان نه‌بووه، بۆیه ئه‌مجاره پێویسته ھه‌ر لایه‌نێك به‌پێی ئیستحقاقی ھه‌ڵبژاردن پشكی خۆی وه‌ربگرێت و ناكرێت پارتی ھه‌میشه له‌پشكی خۆی پۆست به لایه‌نه‌كانی تر بدات.
حه‌یده‌ری گوتی، ئه‌زموونێكی دورودرێژمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی پێدانی پۆستی زیاد له قه‌باره‌ی لایه‌نه‌كان ھه‌یه، كه پۆستیان پێبده‌ی یانا ھه‌روه‌كو یه‌كه و له‌به‌رچاویان نیه، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری ھه‌بێت و رێز له‌رای ده‌نگده‌ران بگرن ، پێویسته ھه‌ر لایه‌نێك به‌پێی كورسیه‌كانی پۆستیان پێبدرێت، پێویسته ئه‌مجاره پارتی به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك پۆستی زیاد به‌یه‌كێتی نه‌دات وبه‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان پۆستیان پێبدرێت، چونكه یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆستێكی زۆریان پێ‌درابوو گله‌یشیان ده‌ركرد.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه ده‌نگ و كورسی بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو ده‌بێت.
وەڵام بدەوه