Kurdistan Press - لافاو ڕێگای چەند گوندێک گیراوە لافاو ڕێگای چەند گوندێک گیراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لافاو ڕێگای چەند گوندێک گیراوە

ئەمشەو، قایمقامیەتی قەزای قەرەداغی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد، بەھۆکاری بارانی بەخوڕ و دروستبوونى لافاو، لە ئێستادا ڕێگای چەند گوندێک ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ دروست بووە بەتایبەتی  گوندەکانی( شیوی قازی، دوکەرۆ، دوکان ).

ئاماژەی بەوەش دا، كە تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە و بەرگری شارستانی لەھەوڵدان بۆ پاککردنەوەی ڕێگاکان و ھاوکاری ئەو ماڵانەی پێویستیان بەھاوکاری ھەبێت.

قایمقامیەتی قەرەداغ داوای لە ھاووڵاتیانی سنوورەکە کردووە، کە لەئێستادا ئەو ڕێگایانەی ھاتوچۆی پێدا ناکرێت و بەتەواوەتی گیراوە "داواکارین ھاووڵاتیان ئەو ڕێگایانە بەکارنەھێنن تاوەکوو پاک دەکرێتەوە و ھاتوچۆ تێدا ئاسایی دەبێتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا