چالاكێكی مه‌ده‌نی كه هاوكات مامۆستایه له سنووره‌كه‌دا، گیرا. هۆكاره‌كه‌یشی پێوه‌ندی به نووسینێكه‌وه هه‌یه له‌باره‌ی دادگای سنووره‌كه و تێیدا ناوی كاربه‌ده‌ستانی كۆیه و یه‌كێتی هێناوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی تشرینی دووەم، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار به "کوردستان پریس"ی راگه‌یاند، مامۆستا ده‌رباز كۆیی كه چالاكی مه‌ده‌نییه و مامۆستایه گیراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ڕوونی هۆكاری گرتنه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام باسی له‌وه كرد كه پێش چه‌ند رۆژێك له وتارێكدا ره‌خنه‌ی له دادگای كۆیه گرتووه و باسی له‌وه كردووه كه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر دادگاكه لایه، سه‌رباری ئه‌وه‌یش ناوی به‌رپرسانی ئه‌و سنووره‌ی هێناوه كه ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ بڕیاره‌كانیان دانه‌نێن ئه‌وه پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی مامۆستا ده‌رباز كۆیی، دادگای كۆیه تێوه‌گلاوه له چه‌ندان بڕیاری لابه‌لا، كه به‌بێ خوێندنه‌وه بۆ دۆخه‌كه بڕیاره‌كه ده‌رده‌كات.
ئه‌و له نووسینه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، ئه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكی ئه‌و سنووره ده‌زانێت پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و كارانه دابنێیت "وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كیش گوتبووی له داهاتوو شتی تر له‌باره‌ی دادگاوه بڵاو ده‌كاته‌وه".

وەڵام بدەوه