Kurdistan Press - هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو هاووڵاتییانەی خەریكی مامەڵەی پاسپۆرتن و لەدەرەوەی وڵاتن، لەبارەی كارنەكردن بە تۆماری ئەلیكترۆنی ئاگادار دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر، بڵاوی كردەوە: "ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکەینەوە، کە لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێن و بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت دەگەڕێنەوە، پێویستە کارتی نیشتمانییان هەبێت."

جەخت كراوەتەوە: "بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵ، بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، کار بە وێنەی تۆمار (سورەت قەید) ناکرێت."

لەسەرێكی دیكەوە، لە راگەیاندراوێكی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوە كراوە: "سەرجەم هاووڵاتییانی تاراوگە ئاگادار دەکەینەوە، کە لەدەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، بە هیچ جۆرێک کار بە (سووڕەت قەیدی ئەلیکترۆنی) ناکرێت."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدڕاڵ، کارکردن بە (سووڕەت قەیدی ئەلیكترونی) ڕاگیراوە."

باسی ئەوەش كراوە، كە هاووڵاتییان تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەتوانن مامەڵەکانیان رایی بکەن، تیاشیدا هاتووە: "پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان،. مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەربگرن، چونكە تەواوبوونی کارتی نیشتمانی ماوەکەی 20 بۆ 30 ڕۆژی پێ دەچێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا