ه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، پارتی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لیژنه‌یه‌ك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌ت پێك ده‌هێنێت، ئه‌ركی لیژنه‌كه گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان.
لیژنه‌كه له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگاكان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی به‌شدارن له لیژنه‌كه.
بڕیار وایه دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، لیژنه‌كه به ئامانجی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین كورسی لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری پەرلەمانی كوردستان بە دەسهێناوە و بە رێژەیەكی زۆر یەكەمی سەر ئاستی هەموو حزبەكانی كوردستانە.


وەڵام بدەوه