فه‌رمی.....سودانی (ته‌وتین)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستووری دانا
محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێدانی مووچه‌ی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه به ناده‌ستووری له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
سودانی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی دا باس له‌وه ده‌كات،"پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه واده‌كات قه‌واره‌یه‌ك بوونی نه‌مێنێت به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه،"حكوومەتی ناوەند ناتوانێ راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ فەرانبەرانی كوردستان بكات چونكه هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستوورییە".
ئه‌م لێدوانه‌ی سودانی سه‌رجه‌م بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كانی یه‌كێتی پوچه‌ڵ كرده‌وه، كه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پرسی (ته‌وتین)ی وروژاندبوو بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه.
وەڵام بدەوه