به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی ئاوه‌دانیی گه‌یاندووه‌ته هه‌موو ناوچه‌كان، له كابینه‌ی نۆ كاری گه‌وره‌ی كرد و خزمه‌تی هه‌موو ناوچه‌كانی كرد. ئێسته خه‌ڵك ئومێدیان هه‌یه له كابینه‌ی نوێ به‌هه‌مانشێوه كاروانه‌كه به‌رده‌وام بێت و خزمه‌تی خه‌ڵك بكرێت و كاری گه‌وره و پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام بێت، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش به‌ڵێنی داوه ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وام بێت.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بوو كه كوردستان زیاتر گه‌شه بكات و به‌هێز بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی كراوه بۆ كۆڵنه‌دانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌ستی ناوخۆیی و به‌غدا، ئه‌و نه‌وه‌ستا و به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به زیاده‌وه جێبه‌جێ كرد.
هه‌رێم جه‌مال رۆشنبیری سلێمانی، راگەیاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی به‌ربه‌سته‌كان بووه‌وه، له‌و كابینه‌یه هه‌مووان بینییان چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كرێت و چۆن ناوچه‌كان پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییان بۆ ده‌كرێت، بۆیه له كابینه‌ی نوێ به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵك ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت له كار و كاروانه‌كه‌ی، گرنگه لایه‌نه‌كان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان هاوكاربن، تا حكوومه‌تی هه‌موو لایه‌ك بێت به‌بێ جیاوازی كه زۆرترین خزمه‌ت كراوه به هاووڵاتییان و هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاوازی.
روونی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم هی هه‌موو تاكێكی كوردستانه به بیروبۆچوونی جیاوازی خۆیانه‌وه، ئامانجی ئه‌و حكوومه‌ته خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه له هه‌موو ناوچه‌كان، حكوومه‌ت كه دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكات و گرنگی به داواكاریی خه‌ڵك بدات، ئاوه‌دانی بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كان و پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری بكات، له هه‌ڵبژاردن چۆن ركابه‌ری بكرێت كه حكوومه‌ت پێكهات بۆ خزمه‌تكردنه، ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی نۆ كراوه هه‌نگاوێكی جیاواز بووه له خزمه‌تكردن و پڕۆژه و كاری گه‌وره، چونكه كابینه‌كه زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروست بوو، به‌ڵام به‌سه‌ر كێشه و ته‌نگژه‌كاندا زاڵ بوو، كابینه‌ی نۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست بووه‌وه، به‌ڵام كاری گه‌وره‌شی كرد.
سه‌باح كه‌ریم چاودێری سیاسی، راگه‌یاند، حكوومه‌ت به‌رده‌وام له خه‌می خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان بووه، خزمه‌تگوزاری كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌ت بووه، هه‌وڵدان بۆ كاری باش و پڕۆژه و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت به‌بێ جیاوازی دابه‌ش بووه به‌سه‌ر هه‌موو شار و پارێزگاكان، حكوومه‌ت كاری خزمه‌تكردنه، ده‌بێت له ئاست داواكاریی هاووڵاتییان بێت، بۆیه له‌و ماوه‌یه كاری زۆر باش كراوه و ئامانجی سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت خزمه‌تكردن بووه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌ی به‌ته‌نیا هه‌ڵگرت و كاروانه‌كه‌ی گه‌یانده كه‌نارێكی زۆرباش و شانازییه‌كی گه‌وره‌شی تۆمار كردووه، كه چۆن به ته‌نیا رووبه‌ڕووی كێشه‌كان بووه‌وه و به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتوو و كاری گه‌وره‌شی كرد.


وەڵام بدەوه