Kurdistan Press - نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە هەولێر ڕاگەیاندرا نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە هەولێر ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە هەولێر ڕاگەیاندرا

نرخی ئەمپێرەکانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی لە ناو شاری هەولێر دیاریکرا، نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە لەنێوان شەش هەزار تا 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە خۆران خۆرانی، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە شاری هەولێر ڕایگەیاند: کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان لە ناوشاری هەولێر لە نێوان 205 کاتژمێر تا 298 کاتژمێر بووە، نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە لە نێوان شەش هەزار تا 13 هەزارو 500 دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەناو شار، نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان هەشت هەزار و 750 تا 12 هەزار و 750 دینار دیاریکراوە، لە بەشێک لە گەڕەکەکانیش کە 305 کاتژمێر کاریان کردووە نرخی ئەمپێرێک دەگاتە 13 هەزار دینار.
لەبارەى نرخى ئەمپێرەکان لە دەوروبەرى شارى هەولێر وتى: موەلیدەکان لەو ناوچانە لەنێوان 125 کاتژمێر تا 330 کاتژمێر کاریان کردوە، هەربۆیە لە دەوروبەرى شارى هەولێر نرخى ئەمپێرێک کارەباى موەلیدە لەنێوان شەش هەزار تا 13 هەزار و 500 دینار دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه