هونەرمەندانی ناسراوی ئێرانی گەیشتنه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەوێشەوە بەرەو شاری کەرکووک دەڕۆن، بۆ بەشداریکردن لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سهر شەقام له کەرکووک. لەنێویاندا هونەرمەندی ناسراوی کورد ڕەحیم نهورۆزی هەیە کە به ڕۆڵی ئەخناتۆن (ئەمینهۆتێپی چوارەم) لە زنجیرە بەناوبانگەکەی یوسفى سدیق، ناسراوه.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سهر شەقام له کەرکووک، لە هەشتەمین خولی خۆیدا، ڕۆژی شەممە 2ی ئەم مانگە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ مەراسیمی کردنەوەی خۆی دەست پێدەکات.
بڕیاریشه له فێستیڤاڵەکە کە بە پاڵپشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، خەڵاتی زێڕین به هونەرمەندی ناسراوی سووری (سەلما میسری) بدرێت.
وەڵام بدەوه