سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
ئەمڕۆ هەینی 1ی 11ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د.مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندییەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی و دڵنیایی دا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
وەڵام بدەوه