شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا دەچێتە ئەمریكا.
ڕۆژی 5-11-2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دیاریی دەکرێت و ڕکابەرییەکە لەنێوان کامالا هاریسە و دۆناڵد ترەمپ.
كاروان جەلال، بەرپرسی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: ئەمرۆ شاندێکی سێ کەسی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەرەوە واشنتن بەرێدەکەون بە مەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەر وەک چۆن ئەوان وەک چاودێر هاتنە هەرێمی کوردستان و چاودێریی پرۆسەکەیان کرد ئێمەش دەچین و چاودێری پرۆسەکە دەکەین.
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، نزیکەی 250 ملیۆن ئەمریکی تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە و مافی دەنگدانیان هەیە.


وەڵام بدەوه