کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرپێچییە تۆمارکراوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کاریگەریی لەسەر ئەنجامەکان نابێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە وەکالەت، بە پێگەی (فورات نیوز)ی ڕاگەیاندووە: ئەو سەرپێچییانەی تۆمار کراون، قەبارە و کاریگەریی ئەوەیان نییە کاریگەری بخەنە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو و ڕۆژی ٢١ی تشرینی یەکەم، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندرا.
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ٢٩ی تشرینی یەکەم، ئەنجامە کۆتاییەکان ڕابگەیەندرێن.


وەڵام بدەوه