Kurdistan Press - فەرمانى دامەزراندن بۆ مامۆستایانى وانەبێژ دەرچوو فەرمانى دامەزراندن بۆ مامۆستایانى وانەبێژ دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانى دامەزراندن بۆ مامۆستایانى وانەبێژ دەرچوو

وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆکان ڕادەسپێرێت بە دەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەست بەکاربوونى مامۆستایانى وانەبێژ بە شێوەى گرێبەست.
دووشەممە، 28ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بە ئیمزاى ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کە ئاراستەى گشت زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، تیایدا هاتووە "دوا بەدواى فەرمانى وەزاریمان ژمارە (2367) لە ڕێکەوتى 2024/10/6، سەبارەت بە دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتمان بە شێوەى گرێبەست، بڕیار درا بە ڕاسپاردنى زانکۆکان بەدەرکردنى فەرمانى زانکۆیى دەستبەکاربوون بۆ وانەبێژانى دامەزراو بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى زانکۆکانتان لە ڕێکەوتى 2024/10/28".

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه