Kurdistan Press - لە هەولێر ئامادەکاری دەسپێکردن لە هەولێر ئامادەکاری دەسپێکردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر ئامادەکاری دەسپێکردن

ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکاریى بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەندى و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرانى ئاودێرى، ئاوەڕۆ، بەرگرى شارستانى، ناوەندى قەیرانەکان `ئامادەى بوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى ساڵانى ڕابردوو، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لە تیمەکان کرد و هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەى حکومەتى هەرێمی کوردستانیش، کە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا و بەر لە وەرزى باران بارین لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى و چارەسەرکردنى گرفتەکانى لە سەنتەرى شار و دەروبەرى ئەنجامدراون بەرزنرخاند.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان، پارێزگارى هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانى ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکانى شار و پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا