سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە ھەولێرن، بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردسان و ئەو سکاڵایانەی کە تۆمارکراون.
وتیشی: بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێت، بەڵام بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا و لە چەند رۆژی داھاتوودا و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە رۆژی چوار شەممەی داھاتوو ئەنجامەکان لە ھەولێرەوە رادەگەیەنرێت.


وەڵام بدەوه