شارەزایەكی كەشناسی رای دەگەیەنێت، سبەی ئاوەڕۆكان هەڵدەنەوە و مەنهۆڵی ئاوەڕۆكانیش پاك بكەنەوە، باوبارانێكی بەهێز بەڕێوەیە و كۆتایی بە كەشی بێ بارانی دێت كە ماوەیەكە بەسەر زۆربەی ناوچەكانی هەرێم زاڵە.
ئەمشەو یەكشەم 27ی ئۆكتۆبەری 2024، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسیی لە فەیسبووكی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، شەپۆلێکی بەهێزی تاوە بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە و تەرزه سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە پێویستە ئامادەکاری بۆ بکرێت له هەندی شوێن و ناوچە پیشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاودەکرێت بەتایبەت ناوچە نزمەکان .
لە درێژەی پێشبینییەكانی هاتووە، ڕۆژ یەکشەم و دووشەم دوو و سێی 11ی 2024 کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتردەبێت #چەقی شەپۆلەکەیە بەگشتی بارانبارینەکەی گشتگیرو سەرتاسەری دەبێت لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی یەکگرتن و تێکەڵبوونی دوونزمەپەستان کە سەرچاوەکەی یەکەمیان لەدەریای سوورەوەیە دووەمیان لەدەریای سپی ناوەڕاستەوەیە ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی توندو تەرزە هەیە لەسەرجەم ناوچەکان
گەڵۆزی روونی كردووەتەوە، کاریگەری شەپۆلەکە #بەپلەیەک لەسەرناوچەکانی باشووروباشووری هەڵاتی هەرێمی کوردستانە( کەرکووک ،گەرمیان.سلێمانی،ڕاپەڕین ،هەولێر) بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆری شێ ڕێژەیی لەدەریای سوورە ئەگەر هەیە زۆرترین بڕی باران لەناوچانە ببارێت .


وەڵام بدەوه