Kurdistan Press - مووچەی سێ مانگ دەنێردرێت مووچەی سێ مانگ دەنێردرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی سێ مانگ دەنێردرێت

ئەندامێكی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردسنان دڵنیایی دەدات و دەڵێت: "تەرخانكراوی دارایی هەیە و مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 دەنێردرێت."

نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تایبەت رایگەیاند: "مووچەی مانگەكان 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ بێ كێشە دەنێردرێت، چونكە تەرخانكراوی دارایی هەیە و تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ ئەم سێ مووچەیە دەدرێت."

لەبارەی مووچە و بودجە بۆ ساڵی داهاتوو ،ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "ئێمە بودجەی سێ ساڵمان پەسند كردووە، بۆیە حكوومەتی عێراق خشتەی بودجەی 2025 بۆ پەرلەمان دەنێرێت، لە بودجەی 2025دا پشكی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان جێگیر كراوە و كێشەی نابێت و بەردەوام دەبێت."

سەبارەت بە ناردنی پشكەكانی دیكەی بودجەی هەرێمی كوردستان گوتی: "مووچە كێشەی نابێت، بەڵام پرسی ناردنی شایستەكانی دیكەی بەشە بودجە ئەوەیان بابەتێكی دیكەیە و پەیوەستە بە پابەندیی هەردوو حكوومەت، بۆ ئەوەش ئێمە بەردەام بەدواداچوون دەكەین."

بڕیارە لەم یەك دوو رۆژەدا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی هەرێمی كوردستان بۆ دارایی فیدراڵ بنێرێت و ئەوانیش پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 10 رەوانە بكەن.

لای خۆیەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "دوای سەردانی شاندی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق بۆ هەولێر و ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی ئەو سێ مانگەی ئەمساڵیش بێ كیشە دەنێردرێت."

لە رۆژی 4ی10ی2024دا مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی، کە خەرج نەکراون و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکوو ھەموو فەرمانبەرانی دیكەی عێراق دەدرێت، ھەتا کۆتایی ساڵی 2024 ھەردوو حكوومه‌تی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان چارەسەری ھەر تێبینییەك دەکەن، كە ھەبێ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا