Kurdistan Press - چۆنیەتى پێدانى دۆلار بەگەشتیاران لەفڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕاگەیاندرا چۆنیەتى پێدانى دۆلار بەگەشتیاران لەفڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چۆنیەتى پێدانى دۆلار بەگەشتیاران لەفڕۆکەخانەکانی هەرێم ڕاگەیاندرا

بانکی بازرگانی عێراقی ئاشكرا دەكات لە سبەی یەكشەممەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران دەستپێدەكات.

بانكی بازرگانی عێراقی TBI لە ڕاگەیاندراوێكدا سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بڵاوی كردەوە: "یەخۆشحاڵییەوە دەروازەی بانكەكەمان بۆ فرشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە هەر دوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەكەینەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە: "لە سبەی یەكشەممە 26ی10وە بە بەردەوامی بە درێژاریی هەفتە و 24 كاتژمێر كار دەكەین بۆ پێدانی دۆلار بە گەشتیاران."

جەختی كردووەتەوە، بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی دەبێت گەشتیاران پارەی پێویست لە دراوی دینار لە یەكێك لە لقەكانی بانكی بازرگانی عێراقی لە موسڵ، هەولێر، سلێمانی و دهۆك دابنێن.

بەپێی رێكارەكانی پێووی بانكەكە، پێویستە گەشتیارەكە پاسپۆرتی عێراقی کارا لەگەڵ ڤیزە یان نشینگەی کارای هەبێت و ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، یان کارتی نیشتمانی هەبێت لەگەڵ کارتی خانووبەرە و بلیتی گەشتی کارا بێت."

هەروەها دەبێت، "گەشتیارەكە بەڵێننامە بۆ نەكڕینی دراوی بیانی لە لایەنێکی تر لە ناوخۆی عێراق لە ماوەی یەک مانگ پێشكەش بكات و دەبێت عێراقی بێت و تەمەنی لە سەرووی 18ساڵەوە بێت."

بانكەكە باسی لەوەش كردووە، بڕە پارەیەک بە دیناری عێراقی دەبێت بە تایبەتی لە لقی بانک دابندرێت، بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی یەکسان بێت بە بەهای پشکی هەمان بڕە پارە بە دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتکردن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پشکی دۆلار بە تایبەتی لە فرۆشگای بانکی بازرگانی عێراق لە فڕۆکەخانەی وەردەگیرێت و بە ڕادەستکردنی ئەو کارتەی دراوە بە کڕیار لە کاتی دانانی بڕە پارەکەی بە دیناری عێراقی.

بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، هەر گەشتیارێک بڕی سێ هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی، واتا هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار پێ دەدرێت، پێویستە گەشتیار بەر لە سێ ڕۆژ لە وادەی گەشتەکەی، كۆمپانیایەكی مۆڵەتدراوی ئاڵوگۆڕی دراو دیاری بكات، چونکە ئەگەر وا نەکات، ناتوانێت دۆلاری کاش بە نرخی فەرمی وەربگرێت.

پێشتر عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند: "بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران، گۆڕانكاریی زۆر كراوە، تا دوای مۆری ڕۆیشتن لە فڕۆكەخانە، دۆلار نادرێت بە گەشتیار، چونكە لە فڕۆكەخانەكاندا تیم هەیە بۆ چاودێریكردنی پڕۆسەكە و بەدواداچوونی ڕاستی و دروستی ئەو بڕە دۆلارەی دەكرێت، ئەمەش بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمانە، كە بریتییە لە گەیشتن بە ڕێبوارە ڕاستەقینەكە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه