كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 26ی 10ی 2024) مێدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه، كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به درۆن هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا له گوندی عه‌زیزییه‌ی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ته‌لته‌مر.
ئاشكرا كراوه، كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌وه چوار سه‌ربازیی سوپای توركیا بریندارن و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازیشیان تێك شكێندران.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مێدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه توركیا به هاوه‌نی پیشكه‌وتوو، هێرشی كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی مه‌یسه‌لون له ناوه‌ندی شاری قامیشلو له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی توركیاوه زیانی مادی هه‌یه و هێشتاش نازانرێ ئاخۆ زیانی گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه یاخود نا.


وەڵام بدەوه