KurdistanPress...

CLOSE

یەكێتی یەكەم بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێم دادەنێت

هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی كوردستان لە 20ی ئەم مانگە بەڕێوە چوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتیی پرۆسەكەی كرد، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كە رێژەی بەشداریكردن 72% بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكیتر لە پێشەنگی مایەوە، راپۆرتێك ئاماژە دەكات كە یەكێتی هەوڵ دەدات ئەوەی لە هەڵبژاردن دۆڕاندی بە گوشار بە دەستی بێنێت. 

راپۆرتێكی ماڵپەڕی رۆژنامەی "عەرەب"ی لەندەنی ئاماژە دەكات، وەك گوشارێك بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی لە هەڵبژاردن دۆڕاندی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستی كردووە بە داخستنی ئامێر و نووسینگەكانی پڕۆژەی "هەژماری من" لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەوەش وەك مانۆرێكی سیاسی بۆ بەهێزكردنی پێگەكەی و مامەڵەكردن لەگەڵ وەك هێزێكی كاریگەر.

بەپێی راپۆرتەكە یەكێتی دەزانێت كە "هەژماری من"، پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كە براوەی هەڵبژاردنی دواییە، بە مەبەستی بنیاتنانی سیستمێكی دارایی بۆ هەرێم كە وابەستەی حكوومەتی فیدراڵی نەبێت، بۆیە بەپێی زانیاریی میدیاكانی یەكێتی هەموو نووسینگەكانی ئەو پڕۆژەیە لە بانكەكانی سلێمانی داخراون و لە بری ئەوە گرنگی بە بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە فیدراڵییەكان دەدرێت. 

دەكرێ ئەو هەنگاوەی یەكێتی وا لێك بدرێتەوە لە چوارچێوەی پابەندی حزبەكە بە هەمان هەڵوێستی حزبەكانی نزیك لە ئێران لە بەغدا، كە پلان بۆ گەمارۆدانی پارتی بە تەنگژەكان دادەنێن، بۆیە چاودێران پێیان وایە ئەو هەنگاوەی یەكێتی مانۆرێكی سیاسیی رێخۆشكەرە بۆ چوونە ناو گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت لەگەڵ پارتی، بۆ پتەوگردنی پێگەی حزبەكە و مامەڵەوكردن لەگەڵی وەك هێزێكی كاریگەر لە هەرێم و بیرنەكردنەوەی پارتی لە هاوپەیمانیكردن دوور لە یەكێتی، بەو شێوەیە یەكێتی یەكەم بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێم دادەنێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه