Kurdistan Press - بۆچی یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجامی هەڵبژاردن نیگەرانن بۆچی یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجامی هەڵبژاردن نیگەرانن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجامی هەڵبژاردن نیگەرانن


#بەپەلە
ڕۆژنامەنوسێکی سلێمانی هەموو شتێکی ئاشکراکرد.!
یەکێتی و ئۆپۆزسیۆن بۆچی نیگەرانن لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان؟!، بەڵێنی چییان پێدرابوو؟!
نهێنیەکانی "تەزویر و ساختەکردن" لەم هەڵبژاردنەدا بە بەڵگەی دروست !
ـــ نهێنی کۆبونەوەکەی ماڵی "ئاغای ئەسەدی" و کڵاوی ئێرانیەکان بۆ سەری ئۆپۆزسیۆن ..!
#تەحقیقی_ڕۆژنامەوانی #زانیاری_تایبەت
ئەوەی تا ئێستا لەسەر پرسی "تەزویر یاخود هاککردنی ئامێرەکان و ساختە و دیزاین کردنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێ " دەگوترێ هەمووی نیە و تەنها لایەکیەتی ، ئەم باسە دیوێکی تری نهێنی و تایبەتتری هەیە و لایەنە ناڕازیەکان یاخود ئۆپۆزسیۆن نایانەوێت باسی بکەن ، من پێتان دەڵێم ...!
لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب و بەدیاری کراوی لە بەروارەکانی ٢٠ و ٢١ و ٢٤ و ٢٦ی مانگ ، لە شاری سلێمانی و لەشوێنی مانەوەی خۆیان ( وەفدێکی ئێرانیەکان کە پێکهاتبوون لە ئاغای ئەس...ی و بەڕێز دان...ڕ و نوێنەری ئاغای محمودیان و بەرپرسی ئەحزابی کوردی قەرارگا) لە سلێمانی /گردەکەی فەرەیدوون ، چاویان کەوتووە بە نوێنەر و بەرپرسی هەر یەکە لە پارتەکانی ( کۆمەڵی دادگەری ، بزووتنەوەی گۆڕان ، ڕەوتی هەڵوێست ، سۆسیالیست ، یەکێتی نیشتیمانی ، نەوەی نوێ ، یەکگرتووی ئیسلامی ) ،
لە کۆبونەوەکان باس لە هەڵبژاردنەکان کراوە و وەفدی ئێرانیەکان بەجۆرێک گرێنتی کورسیان داوە بەناوی پێشبینی هێنانی کورسی بۆ ئەم لایەنانە و چەند بەڵێنێک ،
ئاغای ئەس...ی و هاوڕێکانی بەم جۆرە باسیان لەدابەشکاری کورسی کردوە ( حەوت کورسی بۆ کۆمەڵی دادگەری / هەشت کورسی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ، پێنج بۆ هەڵوێست و دوو بۆ کاکە حەمە و لەگەڵ یەکگرتوو لە مفاوەزاتا بوون و یەکگرتوو گومانی هەبوە و نەیویستوە لەرێکەوتن لەگەڵ ئێرانیەکان تێوەبگلێت ،
ئاغا و تیمەکەی قسەیان لەگەڵ "لاهور شێخ جەنگی" کردوە بەڵام شێخ جەنگی ئەو ڕێکەوتنانەی ڕەت کردوەتەوە و گوتویەتی بەهێزی خۆی داخل دەبێت و ڕێکەوتنی ناوێت و هەرچی هێنا تەحەمولی ئەکات و حەزی بە ئیتیفاقی وا نیە .
یەکێتی نیشتیمانی و نەوەی نوێش لە بناغەدا زۆر باوەڕیان بەو بەڵێنانە نەبوە شتی گرێنتی کراوی باڵاتریان ویستووە ، (کاک ... ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ، گوتویەتی ئەم ڕێکەوتنانە ڕاست نین چونکە ئەگەر بڕیار بێت دیزاین و ڕێکەوتن بکرێت ئەوە لە ئاستی جێگری سەرۆک وەزیران و بەرپرسی کاروباری ڕابەری ئێران دەکرێت نەک قونسوڵ و نوێنەری محمودیان هەر بۆیە ئەوان حەملەی خۆیان ئەنجام دا ، واتا یەکێتی گرێنتی باڵاتری ویستوە کە ئەمەش قسەیەکی ترە بەجدی .
لە ڕاستی دا لەوەیە گلەیی بەشێک لەم هێزانە ئێستا ئەوەبێت ، کە ئەمان بەم ڕێکەوتنە بچوکەوە خافڵێندرابوون و ڕێکەوتنی گەورەتر کراوە ، ئەمان بەو جۆرە نایانەوێت یاخود ڕوویان نیە بیڵێن .
تێبینی / یەکەم / عومەری سەید عەلی کە بەڵێنی هەشت کورسیان پێدرابوو ، لەکاتی ڕادەست کردنی دەسەڵاتەکانی بە دانای ئەحمەد مجید پێی گوتوە هەشت مسۆگەرە خەمت نەبێت و بۆ ئەمەش شاهید هەیە .
دووەم / جاری دووەمی بینینەکان لە ڕۆژانی ٢ و چواری ئەیلول بوون و جارێکی تر دڵنیایی درابوو .
سێیەم : من ناڵێم تەزویر نەکراوە دەڵێم ئەم گلەییانەی سەرچاوەیەکی تری نەبینراوی هەیە و ئەوەش ئەرکی سەحەفیە هەموو پارچەکانی وێنە نیشانی ئێوە بدات.
ئەخیرەن / بەشێکی ئەم گوتارە تووندەی ئۆپۆزسیۆن پەیوەندی بە فشاری کاندیدە دەرنەچوەکانیان هەیە ، پارەیەکی زۆریان سەرف کردوە و نیگەرانن ، وە بەشی تری پەیوەندی بە پرسی شاردنەوە و ون کردنی بابەتی شکست هەیە!
بەشدار بازیانی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا