به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگه‌كانی زۆر زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه گرنگترینیان واقعیبوونی گوتاری پارتی بوو."
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، بۆ راگەیاند: "ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پارتی بۆ گه‌لی كوردستان بووه، كە بۆ ئارامی و سه‌قامگیری ده‌نگیان داوه، به‌گشتی هه‌ڵبژاردنێكی رێك‌وپێك به‌ڕێوه چوو، پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر له جاران هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی رێك خست، هەڵمەتەكانی له ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و لق و ناوچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه چوو، ئه‌و رێنماییانه‌ی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن داینابوون، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كران، ده‌نگی پارتی له‌چاو هه‌ڵبژاردنی 2018 و 2021 زۆر زیادی كردووه، بۆ ئەمەش كۆمه‌ڵێك هۆكار هەبوو، كە بۆ خۆمان چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه ئێمە جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگری پارتی ده‌ناسین و موفاجه‌ئه نه‌بوو، شێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستان و دروشمی هیوابه‌خش و ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌رنامه‌یه‌ك و هیوایه‌كی زۆر واقعی بوو، پارتی له ده‌ره‌نجامه‌كان رازییه، سەرەڕای ئه‌و دۆخەش كه بۆ پارتی خوڵقێنرابوو، چونكه له به‌غدا و له شوێنه‌كانی دیكه دۆخێك دروست كرابوو، كه گوایه پارتی لاواز ده‌كرێت، یان ده‌یڕووخێنن، بۆیه دروشمی پارتی (ناتوانن) بوو و نه‌شیان توانی."
ڕاشیگه‌یاند: "دروشمی پارتی به‌شێك بوو له هه‌ڵمه‌تێكی رێك‌وپێك، په‌یامی پارتی به‌شێوه‌یەكی پۆزه‌تیڤ به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو، ئەو بەرنامەیە هیوای دایه گه‌لی كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا ركابه‌ری ئێمه تاقی كرابوونه‌وه و جێگرەوەی پارتی به‌هێز نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت ده‌نگده‌ری ئێمه هۆشیار نییه، ده‌ركه‌وت ده‌نگده‌ر هۆشیاره، ئه‌وه‌تا یه‌كێتی له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه هه‌بووه و تاقی كراوەته‌وه، نه‌وه‌ی نوێ ئه‌ویش خاوه‌نی ئه‌زموونی زۆر نه‌بوو و له سلێمانی ركابەریی یه‌كێتی بوو، دروشمی ركابه‌ری پارتی به‌جۆرێك بوو، كه خه‌ڵك ده‌یزانی قابیلی جێبه‌جێكردن نین، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رنامه‌ی پارتی واقعی بوو."
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پارته‌یه ده‌توانێت خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بكات، له رۆژی كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ كرد، ئه‌مه په‌یامێكی گرنگ بوو، راسته بانگەشەی هه‌ندێكیان زۆر زه‌ق و زبر بوو، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی خۆمان ببەستینه‌وه به‌و دروشمانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یانبوو، بۆچوونم وایه، كه ئه‌گه‌ر جیاوازیی كورسییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی زۆر بێت، پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاسان نه‌بێت، ئێستا وایه جیاوازییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی زۆره و پارتی جگه له كورسیی خۆی، كورسیی هاوپه‌یمانیشی هه‌یه، به پێشبینی من پێكهێنانی حكوومه‌ت كاتی پێی ده‌چێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، كه ئه‌و ئالنگارییانە چیین رووبه‌ڕووی كوردستان بوونه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بكرێت."
له‌باره‌ی سیناریۆ جیاوازه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه هێشتا دانوستان ده‌ستی پێنه‌كردووه، بۆیه چه‌ند ئه‌گه‌رێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌یه، گوتیشی: "ئێمه به‌رنامه‌ی خۆمان هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌گه‌یەنه رێككه‌وتن، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌رنامه‌یان هه‌یه، دواجار به‌رنامه‌ی هه‌موولایه‌ك له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و له چوار ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ڕۆین، پارتی ئاماده‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه بكات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، كه ئایا هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن بێنه حكوومه‌ته‌وه؟."
هۆشیار سیوه‌یلی، ده‌شڵێت: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیی له زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كات و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌مه به دانپێدانانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، له‌و باوه‌ڕە دام دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، پارتی به‌زوویی هه‌وڵی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌دات و ئه‌و وڵاتانه‌ی له كوردستان نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه، له‌وانه پێشكه‌وتنی كوردستان و ئارامی و سه‌قامگیری، خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه كوردستان دۆخی خراپ بێت، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانیش ده‌دات، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زوو حكوومه‌ت دروست بكرێت."
وەڵام بدەوه