Kurdistan Press - عێراق گەر مەبەستی بێت دەتوانێت بە یاسایی تورکیا لەخاکی خۆی دەربکات عێراق گەر مەبەستی بێت دەتوانێت بە یاسایی تورکیا لەخاکی خۆی دەربکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق گەر مەبەستی بێت دەتوانێت بە یاسایی تورکیا لەخاکی خۆی دەربکات

کاتی خۆی سەدام بۆ کۆتایی ھێنان بە شۆرشی کوردی خاکی عێراق بە ئێران دا، بە مانای ئێران کردی بە شەریکی خۆی لە لە خاکی عێراق دا، تەنھا بۆ ئەوەی شۆرسی کوردی کۆتایی بێنێت، کە لە دەرئەنجامی ئەو ڕێکەوتنە ھەشت ساڵ عێراق تووشی شەڕکرد، کە ژێرخانی ئابوری عێراق تووشی دارمان و ئیفلاسی کرد، یەک دونیا قەڕزیش خستە سەر عێراق، ئەمە جگە لەوەی بە ملیۆنان عێراق بە کوشتنی دا ھەر ئەوەش نا لە ساڵی 1984 ڕێکەوتنێکی لەگەڵ تورکیا ئیمزاکرد، کەتورکیا دەتوانێت 5 کیلۆمەتر بێتە ناوخاکی عێراق تەنھا بۆ ئەوەی پێ دژایەتی کورد بکات، کەڕژێمی بەعس ڕۆخا شیعە دەسەڵاتی وەرگرت ھەموو ئەو بڕیارانەی سەردەمی سەدام ھەڵوەشاندنەوە تەنھا ڕێکەوتنی لەگەڵ تورکیا نوێکردەوە، کە مالکی لە ساڵی 2008 لەجیاتی 5 کیلۆمەتر 15 کیلۆمەتری بە تورکیا دا کە دەتوانێت سنورەکانی عێراق ببەزێنێت. لە ساڵی 2017 عەبادیش بۆ دژایەتی ڕیفڕاندۆم 15 کیلۆمەتر کرد بە 30 کیلۆمەتر!   

عێراق دەتوانێت بەئاسانی تورکیا لەھەموو عێراق بە ھەرێمی  کوردستانەوە دەربکات گەر مەبەستیان بێت، بەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی شنگال کە پەکەکە لە شنگال دەردەکات، کەعێراق ماوەیەکی زۆرە پەکەکەی بۆ ئەجێندایەکی ھەرێمی لای خۆی لە شنگال داڵدەداوە و موچەشی پێ دەدات، کە بە جێبەخێکردنی ڕێکەوتنامەی شنگال دەبێتە سەرەتایەک بۆ دەرکردنی پەکەکە لە ھەموو عێراق و ھەرێمی کوردستان. کە پەکەکە نەما ئەو ڕێکەوتنامەیە لەنێوان تورکیا و عێراق ھەیە بۆ بەزاندنی سنوری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبوەشێنێتەوە کە ڕەھەندێکی یاسایی وەردەگرێت، ئەوکات نەتورکیا ھیچ بەھانەیەکی دەبێت و بە یاسایش دەردەکرێت! کە تورکیا ھەر دەرنەچوو لە دادگای نێودەوڵەتی عێراق سکاڵای لەسەری تۆمار دەکرێت کە تورکیا قەت ناتوانێت بەھانەی پێ نەبێت بچێتە ئەو ڕادەیە کە زۆر بە خراپی لەسەر دەشکێتەوە ئەوکات خۆی دەردەچێت پێش ئەوەی سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه