بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو حەجخوازانە دەكاتەوە، كە لە تیروپشكی ئەمساڵ ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 دەرچووە، داوایان لێ دەكات بە مەبەستی مامەڵەكردن بۆ حەج، سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومڕەی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی 10ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه، له به‌یانییه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 24ی 10ی 2024، سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پارێزگاكانی هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی زاخۆ – سۆران – ڕاپه‌رین – گه‌رمیان بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان."
ئاماژەی بە ڕێكارەكانی مامەڵەكردنی حەجخوازان كردووە و لە سێ خاڵدا باسی كردووە، وەك ئەوەی خوارەوە:
1- هێنانی بڕی (4) چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
2- پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه ئاماده‌بێت.
3- هێنانی پاسپۆرت.
تیشكی خستووەتە سەر دوا كاتی مامەڵەكردنی حەجخوازان و ڕایگەیاندووە: "دوا كات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی 11ی 2024 ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی، ناوێكی یه‌ده‌گ به‌پێی ڕیزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه."
وەڵام بدەوه