Kurdistan Press - وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچوونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا راگەیاند، "ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لێژنە باڵایە وردبینى و پێداچوونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە بە گشتاندنمان بە ژمارە (17338) لە رێکەوتى (4/ 9/ 2024) لە زانکۆکانى کوردستان داواکراوە و بە نووسراوى زانکۆکان ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە و رەزامەندى دارایی بۆ بەگرێبەستبوونیان دەرچووە".

یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانیان وەکو وەزیری خوێندنی باڵا باسی کرد، دڵنیابوونەوەى سەرجەم وانەبێژانى هەرێمى کوردستانە لە راستى و دروستى ناوەکانیان بۆ ئەوەی "بە بێ جیاوازى و لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا سەرجەم وانەبێژانى سودمەند بگەن بە مافى ئاسایی و یاسایی خۆیان کە ئەویش دەرچوونى فەرمانى بە گرێبەستبوونیانە".

فەرمانە وەزارییەکە بە ژمارە (2557) ئەمڕۆ سێشەممە، 23-10-2024، دەرکراوە و وەزیری خوێندنی باڵا واژۆی لەسەر کردووە.

د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەرى گشتیى کارگێڕى و دارایی لە دیوانى وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرۆکایەتیى لیژنەکە دەکات و هەریەکە لە بەڕێوەبەرانى تایبەتمەندى وەزارەت، دەبنە ئەندام لە لیژنەکەدا و هەر ئەمڕۆ لیژنەکە یەکەمین کۆبونەوەى خۆى دەستپێکرد.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا