وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌می سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه توركیا هێرشه‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌می هاوینه‌واری گوندی پره‌خی له سنووری زاخۆ ئه‌نجامدابێت.
ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه عێراق وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه خوێنڕێژییه، په‌نا بباته به‌ر كارتی ئابووری دژی توركیا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه توندترین ڕێوشوێنمان گرتۆته‌به‌ر و هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێكردووه بۆ داواكردنی دانیشتنێكی تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ تاوتوێ و ده‌ركردنی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی دژی تاوانه‌كه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوتیشی: له هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌ردوام ده‌بین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ئامانجیشمان ده‌ركردنی هه‌ڵوێستێكی به‌هێزه بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه و دانانی سنوورێك بۆیان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌كه‌یان له نیۆیۆڕك داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له و تایبه‌ت له‌سه‌ر هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا و به‌تایبه‌تیش هێرشه مه‌ترسیداره‌كه‌ی دوێنێ چوارشه‌م بۆ سه‌ر خاكی عێراق، ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی عه‌لی ڕه‌زا كۆنای باڵیۆزی توركیا له شاری به‌غدا كردبوو و یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی ڕاده‌ستی كردبوو كه تێیدا به توندی ئیدانه‌ی تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی كردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له یاداشته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه چیتر ناتوانن له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری عێراقی بێده‌نگ بن كه به‌هۆیه‌وه ڕۆژانه هاووڵاتییانی سڤیل له ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ده‌بێت توركیا به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه به فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی سه‌رجه‌م شه‌هید و برینداره‌كانیش بكاته‌وه.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌م شوێنێكی گه‌شتیاری له گوندی په‌ره‌خ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، قوربانییه‌كان كه ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدابوو، گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و شوێنه گه‌شتیارییه كردبوو.
وەڵام بدەوه