Kurdistan Press - پەیامێکى گرنگ لە سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ خەڵكی كوردستان پەیامێکى گرنگ لە سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ خەڵكی كوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکى گرنگ لە سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ خەڵكی كوردستان

لەسەر كۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە سەركەوتوویی، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان كرد و داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، كە لە ڕێی كەناڵە یاساییەكانەوە ناكۆكییەكانی هەڵبژاردن چارەسەر بكەن و حكوومەتێكی گشتگیر پێكبهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ی 10ی 2024، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە هەرێمی کوردستان و گەلەکەی دەکات بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە 20ی ئۆکتۆبەر، کە بە شێوەیەکی ئارام و ئاشتییانە بەڕێوەچوو."

ئەوەش هاتووە، كە "سکرتێری گشتی ستایشی هەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات، کە لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) پاڵپشتی دەکرێت، لە ئامادەکارییەکان و بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانەدا."

ئاماژە بەوەش دراوە، كە "لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ئەنجامە کۆتاییەکانە، سکرتێری گشتی هانی سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان و توێژەرانی کۆمەڵگا دەدات، کە بەردەوام بن لە پاراستنی کەشێکی ئارام و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات هەر ناکۆکییەکی هەڵبژاردن لە ڕێگەی کەناڵە یاساییەکانەوە چارەسەر بکەن و بە پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات و پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواو بکەن."

باسی لەوەش كردووە: "سکرتێری گشتی پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکاتەوە بۆ پشتیوانییکردن لە هەوڵەکانی عێراق بۆ پتەوکردنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بنیاتنانی ئایندەیەکی خۆشگوزەران بۆ گەلی عێراق."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا