KurdistanPress...

CLOSE

کێ و چی وایکرد خەڵک زۆرترین متمانەی بە پارتی ھەبێت

هێمن هەورامی: خۆڕاگری مەسروور بارزانی وای کرد خەڵکی متمانەی بە هەڵبژاردن هەبێت

هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، هێلی سورمان تەنیا بەرامبەر ئەو لایەنانە هەیە کە دەیانەوێ قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان نەمێنێت

زیاتر گوتی، بەشێکی زۆری کونسوڵەکان پیرۆزبایی لەو هەڵبژاردنە دەکەن، ئەوە مانای سەرکەوتنی پڕۆسەکەیە، هەروەها خۆراگری کاک مەسرور بارزانی وایکرد خەڵک متمانەی بە هەڵبژاردن هەبێت.

روونی کردەوە، پارتی بەهێزێکی گەورەتر دێتەوە مەیدان، هەروەها لە سلێمانی هەشت هەزار دەنگمان زیادی کردووە، بۆیە بەدەستهێنانی کورسی لە هەڵەبجە مانایەکی گەورەی هەیە بۆ ئێمە.

باسی لەوەش کرد، هیوادارین یەکێتی ئەزموونی لە وەڵامی خەڵکی کوردستان وەرگرتبێت، بە ئەزموونێکی زۆرەوە دەچینە ناو رێکەوتنەکانی پێکهینانی حکومەت، پارتی حزبێکی ملیۆنییە لەسەر ئاستی عێراق، بۆیە دەنگەکانی پاریی زیادبوونە و  براوەی یەکەمین

ئاشکرای کرد، بەشێکی زۆری دەنگدەرانی ئێمە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە، هەروەها دروشمی ئێمە پێکەوەییە و دەرگای ئێمە کراوەیە هیوادارین ڕێگریەکانی بەردەم کابینەی نۆیەم لە کابینەی دەیەمدا نەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه