خەڵكی چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی پارتییان هەڵبژارد و دەنگی خۆیان بۆ یەكێتی بەفیڕۆ نەدا
كرمانج عزەت: پارتی سێ هەزار دەنگی لە یەكێتی زیاتر هێنا
پێشتر یەكێتی بانگەشەی ئەوەی دەكرد گوایە خەڵكی چۆمان و دەڤەری باڵەكایەتی جەماوەری ئەون، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا، دەنگی خۆیان بۆ یەكێتی بەفیڕۆ نەدا و دەنگیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دا.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەنگەكانی پارتی لە سنووری لقی 26ی گوڵان، كە دەڤەری چۆمان و باڵەكایەتی دەگرێتەوە، گەیشتە 7200 دەنگ.
لەوبارەیەوە كرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ چۆمان و باڵه‌كایه‌تی زۆر گرنگ بوو، چونكه ئه‌مجاره خه‌ڵك به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌نگی به پارتی دیموكراتی كوردستان دا، ئه‌م جاره له باڵه‌كایه‌تی 7200 ده‌نگمان به گشتی و تایبه‌ت هێناوه، به به‌راورد لەگەڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو 1000 ده‌نگمان زیاد كردووه و نزیكه‌ی 3 هه‌زار ده‌نگمان له یه‌كێتی زیاتر هێناوه، كه خۆیان به ركابه‌ری سه‌ر‌سەختی ئێمه ده‌زانن لەم سنوورە.“
هۆكاری ئه‌م ده‌نگانه، به‌پیره‌وه‌هاتنی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی بوو بۆ په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و پرۆژانه‌ی حكومه‌ت بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، دواتریش به‌ده‌مه‌وه‌هاتن و تێكه‌ڵابوونی پارتی بوو به خه‌ڵكی ناوچه‌كه، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خودی ناوچه‌كه لانكه‌ی شۆڕش و به‌رخودان بووه بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی.
گوتیشی: "ئێمه پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه، كە ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بكه‌ینه پایته‌ختی گه‌شتیاری كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وێرای هه‌وڵێكی زۆری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌و هه‌ڵبژاردنه، كه فشاریان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یە كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌نگمان زۆر له یه‌كێتی زیاتر بوو و له ئایندەشدا پارتی زیاتر له‌و ناوچه‌یه به‌هێزتر ده‌بێت."


وەڵام بدەوه