ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له سنووری پارێزگای دیاله، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل و 3 برای یه‌ك خێزانیان كوشتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان پارێزگای دیاله ئاشكرایان كرد: ئه‌مشه‌و له نزیك زنجیره چیاكانی حه‌مرین له ناوچه‌ی مه‌نسووڕییه به دووری 45كم له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقووبه، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل كه له‌و ناوچه‌یه و له‌سه‌ر ڕووباری دیاله خه‌ریكی مه‌له‌كردن بوون.
ڕاشیانگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 3 برای یه‌ك خێزان كوژراون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله‌ش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دوای چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش ده‌گه‌ڕێن.
وەڵام بدەوه