Kurdistan Press - ژنە كاندیدێكی یەكێتی چەند نهێنییەكەی حزبەكەی ئاشكرا كرد ژنە كاندیدێكی یەكێتی چەند نهێنییەكەی حزبەكەی ئاشكرا كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژنە كاندیدێكی یەكێتی چەند نهێنییەكەی حزبەكەی ئاشكرا كرد

دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، ژنە كاندیدێكی یەكێتی لە سنووری هەولێر چەند نهێنییەكی حزبەكەی ئاشكرا كرد و رای گەیاند، كڕینی دەنگ بە پارە هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئۆكتۆبەر، هەورام عەبدولخالق حەوێز كاندیدی یەكێتی لە كۆیە رای گەیاند، سەربەرزم كە توانیم لەم پرۆسەیە كەسایەتیی خۆم بپارێزم و نەچمە ژێر باڵ و سێبەری هیچ كەسێك، بە مەبەستی سەركەوتنم بۆ پەرلەمان، پەناش بۆ كڕینی دەنگی دەنگدەر نەبەم، كە هەندێكیان بە پارە و پوول دەنگی خەڵكیان كڕی بۆ سەرخستنیان بۆ پەرلەمانی كوردستان.

هاوكات پرسیاری ئەوەی لە كاندیدەكانی یەكێتی كردووە كە بە دەنگی كڕاو و دەرچوون دەپرسێت، تۆ چۆن داكۆكیكاری مافی خەڵك دەبی لە پەرلەمان كە بە دەنگی كڕاو دەرچووبی.

روونی دەكاتەوە، ئەوەی هێناومانە، بە دڵنیاییەوە ئەوە دەنگی ڕاستەقینەی ئێمە نییە، هەموو كاندیدێك سەنگ و قورسایی خۆی دەزانێ و داتای دەنگدەری خۆی لایە، ئەوانەی دەرچوون، هەموو خەڵك دەزانن كە كێ پاڵپشت و پشتیوانیان بوو، بە داخەوە لە ناو خۆمان فێڵ لە دەنگەكانمان كرا بۆ سەرخستنی كاندیدێكی دڵخوازی خۆیان، بە سەتان دەنگی كەسوكار و خێزانی خۆمان، دۆست و لایەنگرانمان و تیمەكانمان بۆ كێ چوو؟.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا