Kurdistan Press - کوڕە شەهیدێکی یەکێتی ، كێ لەم دۆخە بەرپرسە کوڕە شەهیدێکی یەکێتی ، كێ لەم دۆخە بەرپرسە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوڕە شەهیدێکی یەکێتی ، كێ لەم دۆخە بەرپرسە

كێ لەم دۆخە بەرپرسە..؟!
هیچم نییە بۆ سەركردایەتی ئێستای یەكێتی، چونكە هەرچی بڵێین، تاوانبار دەكرێین بە دەست یان پیاوی ئەم و ئەو!
تەنها ئەمەوێ یەك شت بڵێم: یەكێتی بۆتە حیزبی هەردی سەڵاح و شنیار ئەنوەر، ئەوان تا دوێنێ جنێویان بە حزب و ناموسی سەركردەكانمان و خوێنی شەهیدانمان دەدا، ئێستا هاتونە سەر حازری.
دەی چۆن خوا قبوڵی دەكات، كوڕی شەهید رێباز موئامەرەی لێبكرێت تا دەرنەچێ، كەچی لەولاوە (ئەمر) بكرێت و دەنگ بە هەردی سەڵاح بدرێت!
گۆڤاری شەهید لاوە و چەندین مناڵە شەهید و تێكۆشەری تر دەرنەچن، بەڵام هێزە ئەمنیەكانمان راسپێرن، دەنگ بە هەردی بدرێت.
لیستی یەكێتی لە سلێمانی، دەرزەنێك مناڵ و كەسوكاری شەهیدی تیابوو، كەچی فەرمانكرا دەنگ (شنیار ئەنوەر) بدرێت، ئەو شنیارەی هیچ نەماوە بە سمبولەكانی یەكێتی نەوتبێت.
دەمێك بوو وازم لەو رەخنە و قسانە هێنابوو، بەڵام ئیتر بێدەنگ نابم، چونكە خوێنم بۆ یەكێتی داوە، بەس ئێستا ئەوەی نرخی نەبێ، كەسوكاری شەهیدە
ئیتر من یەكێتی نیم، چونكە كەس ئەم یەكێتیە ناناسێتەوە، ئەمە یەكێتیەكەی مام نییە، هی هەردی سەڵاح و شنیارە!!
كاوانی شەهید حسێنی حاجی فەرەج
كاوان جاف

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه