هێشتا هاتنه ریزی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن كادر و لایه‌نگری حزبه‌كانی تره‌وه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆیش ژماره‌یه‌كی زۆر له كادر و لایه‌نگرانی گۆڕان و یه‌كێتی له دهۆك پێوه‌ندییه‌كان به ریزه‌كانی پارتییه‌وه كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له قۆناغی یه‌كه‌مدا، ئه‌ندامێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و چوار ئه‌ندامی كۆمیته و 160 كادر بوونه پارتی و ده‌ڵێن، بافڵ یه‌كێتیی مایه‌پووچ كرد.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ l رایگه‌یاند، 160 ئه‌ندامی یه‌كێتی و ئه‌ندامێكی مه‌ڵبه‌ند و چوار بۆ پێنج ئه‌ندامی كۆمیته پێوه‌ندیمان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه بافڵ یه‌كێتی مایه‌پووچ كردووه و ئێسته‌یش به بڕوا و خواستی خۆمان بووین به‌پارتی به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ئیمتیازیش وه‌ربگرین.
له‌لایه‌كی تره‌وه گۆڕانه‌كانی دهۆك به كۆمه‌ڵ چوونه ناو پارتی و ئه‌وانیش به هه‌مانشێوه بۆ مایكی "وشه" قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن، 127 لایه‌نگری گۆڕان پێوه‌ندییان به پارتییه‌وه كردووه و هه‌موویش به ماڵباته‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه پارتی پارێزه‌ری گه‌ل و خاكی خۆیه‌تی، مرۆڤی كورد پێویسته پێش هه‌موو شتێك پارتی بێت.


وەڵام بدەوه