لە 2022.7.17 تاکو 2022.7.21، بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، (15) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (151) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى کلاس
دووەم/ وێستگەى سەیداوە
سێیەم/ وێستگەى کوردستان
چوارەم/ وێستگەى هامان
پێنجەم/ وێستگەى ڕزگارى
شەشەم/ وێستگەى بەهارى نوێ
دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.7.21
وەڵام بدەوه