KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە پەیامێکی توندی بڵاوکردەوە

به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایدەگەیەنێت: "چارەنووسی هەڵەبجە نادەینە دەست هەرزە و لە یاساهەڵاتووەکان و هێزی شکستخواردوو."

دلێر حه‌مه‌كه‌ریم، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە، وەڵامی یەکێتی و وەهاب هەڵەبجەیی دەداتەوە کە لە میدیاوە هێرشیان کردووەتە سەر پارتی.

بەرپرسی لق نووسیویەتی: ”20ی مانگ پێتان دەڵێین کە ئەم شارە چیتر شوێنی پیاوکوژ و تاڵانچی و مرۆڤی قاچاخ و قاچاخچێتی نییە و شێواندنی فەرهەنگی بەرزی ئەم شارە مەزنە قابیلی قبووڵ نییە."

دەشڵێت: "چارەنووس و داهاتوی ئەم پارێزگایە نادەینە دەست ئاستنزم و هەرزە و لەیاساهەڵهاتوو. هەر لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر بە دەنگی هەڵەبجە و هەورامان و ئەم دەڤەرە ئازیزە پێتان دەڵێین هەڵەبجە شوێنی خەڵەتاندنی خەڵک نییە، چونکە تاقی کردوونەوە و حوکمی شکستخواردووتانی بینیوە."

ڕاشیگه‌یاندووە: "ئەو ڕۆژە گوزەشت کە بە هەوڵی ترس و تۆقاندن خۆتان و دەسەڵاتە حزبیە فاشیلەکەتان، بە تەزویر بسەپێننەوە بەسەر ئەم خەڵکە بەشمەینەتەدا."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه