ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، دەركردنی بریكاری حزبه‌كان له بنكه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵه‌بجه پێویستیی بەوەیە كۆمسیۆن بەپەلە فریای ئەو بازنەیەی هەڵبژاردن بكەوێ.
مه‌لا نیعمه‌ت عیزه‌ت، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان راگەیاند: "پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆیانەی كە تێیاندا دەردەكەوێ بریكاری حزبەكان لە بنكەی دەنگدان دەركراون یان رێنەدراوە بچنە ژوورەوە، ده‌بێت به‌په‌له كۆمسیۆن فریای هه‌ڵه‌بجه بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشێلكارییە هەبێ و بەردەوام بێ، مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هەڵبژاردن لەم بازنەیە دروست ده‌كات.“
جەختیشی كردەوە: ”ئه‌گه‌ر بزانرێت پێشێلكاریی ئاشكرا هه‌یه و گوێ بە ڕێنماییەكان نادرێ، ده‌بێت كۆمسیۆن پرۆسه‌كه رابگرێت تا خۆی به شێوەیەكی ناوەندی سه‌رپه‌رشتی بكات یان لێژنه بنێرێت.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە بەیانیی ئەمڕۆ لە چەند بنكەیەكی دەنگدانی تایبەت لە بازنەی هەڵەبجە، هەندێك ڤیدیۆ بڵاو بوونەوە كە دەیانسەلماند كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی فۆرمی دەنگدانیان تۆمار كردووە، هەروەها بریكاری لایەنە سیاسییەكانیش ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە نێو بنكەیەكی دەنگدان.
وەڵام بدەوه