كەسایەتییەكی دیاری هەركی لە لاپەڕەی خۆی وێنە و هەواڵی پارتیبوونی 300 كادیر و ئەندام و لایەنگری یەكێتی راگەیاند و هاوكات لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە كە ئەندامێكی كۆمێتە و یەكێك لە بەرپرسانی كۆمیتەی یەكێتی و 50 ئەندامی تری حزبەكە پێوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە دووپاتیشیان كردووەتەوە هەموو كاردەكەین بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی ئۆكتۆبەری 2024، رەشاد حەربی هەركی كەسایەتی عەشیرەتی هەركی لە لاپەڕەی خۆی بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمڕۆ ماڵباتێكی خاوەن شەهید و زیندانی سیایی و كوڕە شەهیدی یەكێتی هاتنە ریزەكانی پارتی.
روونیشی كردووەتەوە، كارەكە لەسەر دەستپێشخەریی باوكم " عەقید حەربی چەتۆ هەركی" كراوە كە زیاتر لە 300 كادر و ئەندام لایەنگری یەكێتی نیشتمانی كورسدتان لە بنەماڵەی "ئال شێخ" لە كۆمەڵگەی چڕە هاتنە ناو ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و بڕیاریان داوە لەو حزبە بەردەوامی بە خزمەت و خەبات بدەن و بەڵێنیشیان داوە كە بە هەموو توانایانەوە كار بكەن بۆ سەر خستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لای خۆشییەوە، لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردەوە كە ئەندامێكی كۆمیتە و بەرپرسێكی كۆمیتەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و زیاتر لە 50 ئەندامیان لە بەردەرەش پێوەندییان بە ریزەكانی پارتییەوە كرد.
شیاوی باسە بەهۆی رێبازەكەیی و سەر راستییەكەی كە خۆی یەكلا كردووەتەوە بۆ خزمەتی كورد و كوردستان و ئارامی و ئاوەدانی، خەڵكی كوردستان تێگەیشتوون كە پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە حزبە بتوانێت حزمەت بە كوردستان بكات و هاوكات پارێزەریی ئارامییە و ئەندازیاریی ئاوەدانییە.




وەڵام بدەوه