كەسایەتییەكی دیاری هەركی پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە بۆ رای گشتی و عەشیرەتی هەركی و تیرەی "سیدا" و لە پەیامەكەدا هاتووە كە سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەین پاڵپشتمان بوون لە گەڕانەوەمان بۆ بەرەی كوردایەتی و ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و داوایشی لە تەواوی هەركیی و كوردستانیان كرد كە دەنگ بە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 16ی ئۆكتۆبەری 2024، فەیسەل زێڕۆ بەگ هەركی، بەناوی خۆیی و غازی فەیسەل زێڕۆ بەگ هەركی پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و لە پەیامەكەدا هاتووە، دەمانەوێت لێرەدا پەیامی خۆمان بۆ ڕای گشتی عەشیرەتی هەرکی و تیرەی سیدا ڕابگەینین.
زیاتر هاتووە، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو کەسانە دەنێرین کە پاڵپشت و پشتگیری ئێمەیان کرد لە گەڕانەوەمان بۆ ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای گەڕانەوەمان لە بارەگای خۆمان لە گوندی کەلەکین - تیرەی سیدا لەسەرەتای بانگەشەی هەلبژرادنەوە بە دلسۆزانە پێشوازیمان لە خزم و دۆستان کردووە لەگەڵ بەرپرس و کاندیدەکان کارمان بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ ی پارتیمان کردووە.
باس لەوەیش كراوە كە، خۆشحاڵبووین بە دانیشتن و گفتوگۆکردنمان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک بارزانی "سیداد بارزانی" وە پێشوازیکردن لە بنەماڵەی فەیسەڵ زێرۆ بەگ هەرکی خۆمان زۆر بە خۆشحاڵ دەزانین وەک بنەماڵەی جەنەڕالێکی کۆماری کورستان و هاوخەباتی بارزانی نەمر کە بەم شێوازە بەدەم داواکاری و دەخوازی ئێمەوە هاتن.
لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و عەشیرەتی هەرکی و تیرەی سیدا ڕادەگەینین ئێمە دلسۆزی ڕێبازی کوردایەتی و نیشتیمانیپەروەریین کە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە کە دووپات لە کوردایەتی و دلسۆزی بۆ کورد و کوردستان دەکاتەوە ئەمەش بەشێکە لە مێژووی بنەماڵەی جەنەڕاڵ زێرۆ بەگ هەرکی کە هەمیشە لە خزمەت خاک و وڵاتدابوون دووبارە و سێبارەی دەکەینەوە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک لە خزمەت ڕێبازی پارتی و بارزانی داین بۆ هەر ئەرک و بەرپرسیارەتیەک. وە لە کۆتاییدا داوا لە هەموو خزم و دۆستان و هاوڵاتیان دەکەین لە رۆژی یەک شەممە برۆن دەنگبدەن بە لیستی پێشمەرگە لیستی دوژمن بەزێن و لیستی کوردایەتی و نیشتیمانی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


وەڵام بدەوه