کوێخا دێرین عوزێری کە لە ماوەی رابردوودا، بە بیانووی وەرگرتنی سەرانە و پارە لە خەڵکی؛ کۆشکەکەی تەقێنرایەوە، بافڵ تاڵەبانی درۆی کرد و دوێنی سوڵحی عەشایەریی لەگەڵ کرد.
رۆژی 12ی شوباتی ئەمساڵ، قەڵای عوزێرییەکان لەلایەن هێزێکی چەکداری یەکێتیی نوێ تەقێنرایەوە، بیانوویان ئەوەبوو گوایە چاکسازی دەکەن و چیتر رێگە نادەن سەرانە وەربگیرێ کە دێرێن تۆمەتبار بوو بە سەرانەسەندن و رێگری.
دێرین پیاوی ماڵی کۆسرەت بوو ئەوە هۆکارێک بوو بۆ ساردیی نێوان شاڵاو و بافڵ، تا دەرباز ئاوێکی بە ئاگرەکەدا کرد.
دوای ئەو ماوەیە، سەرچاوەیەکی ئاگەدار، راگەیاند کوێخا دێرین و بافڵ سوڵحی عەشایەرییان کرد.
ئەو روونی کردەوە، دوێنی بە ملکەچی بۆ کوێخا دێرین، بافڵ بڕى پێنج ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر حیسابەکەی لە دوبەی.
دێرین دوای رووداوەکە جارێک لە بەریتانیا دەرکەوت، ئێستەیش چەند ڕۆژێکە لە دوبەی نیشتەجێیە و متمانەی بە قسەی بافڵ نەبووە وتویەتی خۆم دێم بۆ وەرگرتنی پارەکە ئینجا بە کەسوکارم دەڵێم دەنگتان پێ بدات، بۆیە بە ناچاری بافڵ تاڵەبانی پێرێ دووشەم، پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ ڕەوانەی دوبەی کرد و خرایە سەر حیسابی دێرین عوزێری.
هەمان سەرچاوە گوتی، ئەو پارەیە قەرەبووە بۆ روخاندنی قەڵاکەی کە بووە شکاندنی شکۆی عوزێرییەکان.
ئەوەی جێی سەرنجە، بافڵ خۆی بەبیانووی سەرانەسەندن ئەو کارەی کرد و قەڵاکەی رووخاند، بەڵام کوێخا دێرین بە سەرانە سوڵحی لەگەڵ کرد.
ئەم ڕووداوانە دەریدەخەن تاڵەبانی هیچ پرۆژە و دنیابینییەکی نییە و بە هەڵچوونی دەروونی لەپڕ بڕیاری کەتن دەدات و دواتر پاشگەز دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه