له ئه‌نكه‌ره نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتیان له بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه چۆنیه‌تیی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ده‌ر‌فه‌ته‌كانی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی توركییان له ناوچه جیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌رده‌وامیی هاوكاری و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی و خواستی كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جیاكاندا پێشان دا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان له‌باره‌ی ئاڵۆزیی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕی. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كان بگیرێت و كێشه‌كان ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـ به‌غدا، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدان، پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌كه‌وه بوون.
وەڵام بدەوه