دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا:
حکومەتی ئەڵمانیا هێرشکردنە سەر ئامانجە سڤیلەکان لە پارێزگای دهوک سەرکۆنە دەکات، کە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و زۆری دیکەش بریندار بوون. هێرشکردنە سەر ئامانجە سڤیلەکان بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە، پاراستنیان لەژێر هەموو مەرجێکدا دەبێت بەرزترین پێشینە بێت. هاوسۆزی قووڵی خۆمان بۆ بە خێزانی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە دەردەبڕین. هیوای چاکبوونەوەی خێرا و تەواوەتیش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە پێویستە ئاشکرا بکرێن. حکومەتی ئەڵمانیا رێز لە سەروەریی عێراق دەگرێت و ستایشی گەورە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە. ئێمە بەردەوام دەبین بە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە پرسە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە.
وەڵام بدەوه