شەپۆڵێکی بارانبارین دەست پێ دەکات
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی تاوە بارانی ماوە کورت و هەورەبروسکە بەشێک لەناوچه کانی باکوری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەپۆڵێکی کاریگەرییەکەی زیاتردەبێت .
لەسبەینێوە کەدەکاته ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (١٦/ ١٠ / ٢٠٢٤) بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ سەرناوچەکانی باکووری کوردستان و باکووری هەرێمی کوردستان کەشێکی ناسەقامگیر ڕوولەناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەکات .
لەکاتی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ ئێوارە ئاسمان لەناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و سۆران دەگۆڕێت بارانبارین .
لەتەواوی ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر و باکووری ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەری تاوە باران و هەورەبروسکە هەیە .
لەسنووری پارێزگای هەولێر و موسڵ و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان کاریگەری شەپۆلەکە لاوازە بارانی .
لەڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی بای باشووری ڕۆژئاوا لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم و عێراق چالاک دەبێت لەهەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان لەهەندێ ناوچەی شاخاوییە بەرزەکان خێرایی بادەگاته (٦٠-٧٠)کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا ئەگەری دروستبوونی تەپ و تۆزی ناوخۆیی هەیە .
کاریگەری ئەم کەشوهەوا ناسەقامگیرە لەناوچە شاخاوییەکان هەتا ڕۆژی شەممەیە لەڕۆژی شەممە بارستەهەوایەکی ساردی وشکی جەمسەری دێتە ناوچەکان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت (٥-٩)پلەسیلیزی .
وەڵام بدەوه