Kurdistan Press - لیژنەی ئەمنیی ھەولێر، ئەم کارانە لە کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ قبووڵ ناکەین لیژنەی ئەمنیی ھەولێر، ئەم کارانە لە کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ قبووڵ ناکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیژنەی ئەمنیی ھەولێر، ئەم کارانە لە کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ قبووڵ ناکەین

ڕوونکردنەوەیەک لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێرەوە

لە ڕێکەوتی 14-10-2024 کاتژمێر 10:45ی شەو، لە گەڕەکی زانیاریی شاری هەولێر، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هاووڵاتییەک بەناوی (م.ت.أ) کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری لاندکرۆزەری پێ بووە لەناو بانگەشەکاراندا لە لایەن پاسەوانەکانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ هێرشی دەکرێتە سەر و تەقەیەکی زۆر دەکەن و زیان بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەشی دەگەیەنن.

پاسەوانانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ ئەمە جاری یەکەمیان نییە، ماوەیەک پێش ئێستاش لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر هەمان کاریان کرد و هاووڵاتییەک بریندار بوو.
چەندبارەبوونەوەی ئەم جۆرە ڕەفتار و کردەوانە دەرخەری ئەوەیە کە پاڵنەرێک هەبێت بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی شاری هەولێر، هەربۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین چیتر لە هیچ کەس و لایەن و هێزێک قبووڵ ناکەین کە بیەوێت ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر تێک بدات، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزای یاسایی دەدرێن، خۆشیان بەرپرسیار دەبن لە ئەنجامی هەر لێکەوتەیەکی نەخوازراو.

هەر لەو ڕوانگەیەشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردوو کراوەتەوە و، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەرکراوە کە بەشدار بوون لەو ئاژاوەگێڕییە.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر
 15ی تشرینی یەکەمی 2024

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه